كەمبوونەوەی لێدانەكانی دڵ

كەمبوونەوەی لێدانەكانی  دڵ

كەمبوونەوەی لێدانەكانی دڵ Bradycardia واتە ژمارەی لێدانەكانی دڵ كەمتر بن لە 60 ترپە لە یەك خولەكدا، كە بە نائاسایی هەژمار دەكرێت، كەمبوونەوەی لێدانەكانی دڵ لەوكاتەدا ڕوودەدات كە گرفت لە گرێی سەرەكیی تۆڕی كارەبایی دڵدا SA node كە ڕێكخەری سرووشتی لێدانەكانی دڵە ڕوو بدات. لەكاتی بەئاگابووندا لێدانەكانی ئاسایی دڵ لە نێوان 40-100 ترپەیە لە یەك خولەكدا، هەروەها لەكاتی نووستندا لێدانەكانی دڵ لە نێوان 40-60 ترپە لە یەك خولەكدا بە ئاسایی هەژمار دەكرێت. هۆكارەكان: چەند جۆرێكی نەخۆشیی دڵ وەكو نۆرەی دڵ، هەوكردنی ماسوولكەی دڵ، نەخۆشیی بۆماوەیی دڵ، سستبوونی گلاندی دەرەقی، هەناسەتەنگی لەكاتی خەودا Sleep apnea، زەبر بۆ ناوچەی سینگ، زیانی لابەلای بەكارهێنانی هەندێك دەرمان، هەروەها دابەزینی پلەی گەرمیی لەش Hypothermia واتە كەمتر لە 35 پلەی سێلسیەس. نیشانەكانی كەمبوونەوەی لێدانەكانی دڵ: ئازاری سینگ، سەرسووڕان، هەناسەتەنگی، هەستكردن بە لێدانەكانی دڵ، شێوان، هەستكردن بە سووكبوونی سەر، گرفت لە تەركیزكردندا، هەستكردن بە ماندووبوون، ئارەقەكردنێكی زۆر، هەندێك جاریش كەوتن.

 

Top