کوشتنی ٨٩ هەزار ژن لە ساڵی ٢٠٢٢ لە سەرتاسەری جیهان
بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠٢٢دا نزیکەی ٨٩ هەزار ژن و کچ لە سەرانسەری جیهان بە ئەنقەست کوژراون، ئەم ڕێژەیە بەرزترین ڕێژەیە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە زیاتر لە نیوەی ئەم کوشتنانە واتە نزیکەی ٥٥% لەلایەن ئەندامانی خێزان یان هاوسەرەكانیان ئەنجامدراون.
هەروەها زۆرترین قوربانی لە ئەفریقا (20 هەزار) و دوای ئەو لە ئاسیا (18 هەزار و 400) و ئەمریکا (7 هەزار و 900) كەس تۆمارکراوە. ئەوروپا بە 2300 حاڵەتی کوشتن لە پلەی چوارەمدایە.
هەروەها زۆربەی کوشتنەکان لە جیهاندا لەلایەن پیاوان و کوڕانەوە ئەنجام دەدرێن (80% لە ساڵی 2022) و ژنان و کچان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووبەڕووی توندوتیژی خێزانی دەبنەوە..
نزیکەی 55%یان قوربانی کوشتنی خێزانی و 66%یان قوربانی کوشتنی هاوبەشی ژیانیانن، بە تێکڕا ڕۆژانە 133 ژن و کچ لەلایەن كەسێكی نزیكیانەوە دەکوژرێن.
گوڵان: سەردار خەلیل