چۆن ڕۆنی ڕژاوی سەر زەوی پاك بكەینەوە؟

چۆن ڕۆنی ڕژاوی سەر زەوی پاك بكەینەوە؟

 باشتر وایە پەڵەی ڕۆن بە كلینیكس بسڕدرێتەوە بۆ ئەوەی تا دەتوانرێت هەڵیبمژێت، لە هەمان كاتدا بە خێرایی ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بكە، بەتایبەتی ئەگەر ڕۆن وشك بووەوە، ئەوا دەتوانێت ڕووپۆشی ناوماڵەكەت ڕەش بكاتەوە.

سەرەتا ئیسفەنجێك بە ئاوی شلەتێن تەڕ بكە و لوولی بكە و پەڵە چەورەكانی پێ بسڕەوە، پاشان ڕووە چەورە خاوێنكراوەكە بە خاولی وشك بكەرەوە. جگە لەوەش دەتوانرێت بڕێكی یەكسان لە سركەی سپی و ئاو بەكار بهێنرێت، بۆ پاككردنەوەی ئەو ڕۆنەی كە پەڵەی چەور لەسەر كاشیی ناوماڵ بەجێدەهێڵێت، ئەویش بە فڵچەی نایلۆن بیشۆ.

ئەگەر پەڵەی ڕۆنەكە خەست و توند بوو ئەم ڕێگەیەی خوارەوە بگرەبەر، چارەكی كوپێك لە لابەری بۆیەی نینۆك (ئەسیتۆن) لە ناو قاپێكی بچووكی پلاستیكیدا، لەگەڵ چارەكیی كوپێك سۆدەی نان تێكەڵ بكە تاوەكو هەویرێكی لێ بەدەست دەهێنیت، هەویرەكە بدە لە شوێنی پەڵەكان، پاشان بە پارچەیەكی پلاستیكی دایبپۆشە، دوای ٢٤ كاتژمێر پێویستە هەویرەكە بە بەكارهێنانی چەقۆ یان هەر كەرەستەیەكی پلاستیكی بماڵیت و كاشییەكە خاوێن بكەیتەوە.

ئەو هەویرەی باسمان كرد لە ڕووی ئەنجامەوە گەرەنتی كراوە لەسەر ئەو زەوییانەی كە ڕووپۆش كراون بە گرانیت، كاشی، مەڕمەڕ.

Top