لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ٦٦ ڕۆژنامەنووس كوژراون

لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ٦٦ ڕۆژنامەنووس كوژراون

 

 

 

 

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستین ڕایگەیاند: کە تا ئێستا ٦٦ ڕۆژنامەنووس لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەست داوە.

 

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستین بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایگەیاند: کە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ٦٦ ڕۆژنامەنووس کە ٦یان ژن بوون لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەم بەیاننامەیه ، لەکاتی پێکدادان له ناوچەکەدا 2 ڕۆژنامەنووس بێسەڕوشوێن بوون و 31 ڕۆژنامەنووس له زیندانەکانی ئیسرائیل دەستبەسەركراون.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستین داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ کرد کە لە نزیکەوە چاودێری پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل بکەن بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top