كامیان باشترە، پیادەڕۆیی یان ڕاكردن؟

كامیان باشترە، پیادەڕۆیی یان ڕاكردن؟

ڕاكردن Running هەوڵی ماسوولكەیی زیاتری لە پیادەڕۆییدا پێویستە، بۆیە بۆ هەمان دووری بە ڕاكردن بەراورد بە پیادەڕۆیی بڕی 50% زیاتری كالۆری دەسووتێنرێت، ئەگەرچی ڕاكردن كاتی كەمتری دەوێت بۆ بڕینی هەمان دووری. لەگەڵ ئەمەشدا، هێشتا پسپۆران پیادەڕۆیی Walking بۆ زۆربەی كەسەكان بە باشترین مەشقی وەزرشی هەژمار دەكەن، بەتایبەتی بۆ بەساڵاچووان. ئەگەرچی بە پیادەڕۆیی بڕێكی زیادی كالۆری ناسووتێنرێت، بەڵام بە جێگرەوەیەكی زۆر باش دادەنرێت بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل بۆ دووریی ماوەكورت، هەروەها پێویستی بە جلی تایبەت و خۆئامادەكردن و ڕاهێنەر نابێت، هەر كەسێك لە هەر شوێنێكدا بێت دەتوانێت ئەنجامی بدات بە كەمترین ئەگەری كەوتن یان زەبر یان برینداربوون، تەنیا جووتێك كەفشی گونجاو پێویست دەكات، بۆیە گوتوویانە كە (پیادەڕۆیی هەرزانترین جۆری مەشقی وەرزشییە). ڕاكردن زیاتر گونجاوە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش بەتایبەتی كەرش، چونكە دوو هێندەی پیادەڕۆیی كالۆری دەسووتێنێت، بۆنموونە بەتێكڕای تەنیا 156 كالۆری لە ماوەی 30 خولەكدا بە پیادەڕۆیی دەسووتێت، كەچی بە ڕاكردن بۆ 30 خولەك زیاتر لە 356 كالۆری دەسووتێت، هەروەها ڕاكردن گونجاوترە بۆ بیناكردنی ماسوولكەكانی قاچ و ڕان.

Top