بەمزووانە..گروپی هونەری خێزان فیلمی (ئیفی كەیفی) نمایش دەكات

بەمزووانە..گروپی هونەری خێزان فیلمی (ئیفی كەیفی) نمایش دەكات

گروپی هونەری خێزان لە كار و چالاكییەكانی بەردەوامەو گروپەكە فیلمێكی نوێی كوردی بەرهەمهێنا كە بڕیارە بەمنزیكانە لە شاری سلێمانی نمایشی بكات.

فیلمی كۆمیدی (ئیفی كەیفی) كە نوێترین بەرهەمی گروپی هونەری خێزانە,ئەم كارە هونەرییە فیلمێكی كۆمیدی و كۆمەڵایەتی و ڕەخنەئامێزە,هونەرمەند (ڕێبوار محەمەد) كاری سیناریۆ و دەرهێنانی ئەنجامداوەو (باوەڕ ڕەفیق) كاری وێنەگرتن و مۆنتاژی فیلمەكەی كردووە,هەروەها ماوەی فیلمەكە 50 خولەكەو نزیكەی 20 ئەكتەر و هونەرمەند تێیدا بەشدارن.

بەمزووانە..گروپی هونەری خێزان فیلمی (ئیفی كەیفی) نمایش دەكات

فیلمی كۆمیدی (ئیفی كەیفی) لە فامیلی مۆڵ و نێو پارك و چەند شوێنێكی گشتیی شاری سلێمانی كاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجامدراوە,ناوەڕۆكی فیلمەكە باس لە كەسایەتی (كەیفی)دەكات كە كەسێكی مشەخۆرەو كارو ئەرك و خەرجی ڕۆژانەی خۆی دەخاتە سەرشانی كەسانی دەوروبەری و لەبەر بەرژەوەندییەكانی خۆی,هەمیشە هەوڵی نزیكبوونەوە دەدات لە هاوڕێ و كەسانی دەوروبەری بەڵام بێ ئەوەی سوودی بۆیان هەبێت .

بڕیار وایە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ بەرواری 2023/11/29 لە هۆڵی بەدیعە دارتاش لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی نمایش بكرێت,بینینی فیلمەكە بەخۆڕاییەو هاتن بۆ هەمووانە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

بەمزووانە..گروپی هونەری خێزان فیلمی (ئیفی كەیفی) نمایش دەكات
بەمزووانە..گروپی هونەری خێزان فیلمی (ئیفی كەیفی) نمایش دەكات
Top