هێرشی حزبوڵڵا بۆ سەر خاڵێکی سەربازی ئیسرائیل
![هێرشی حزبوڵڵا بۆ سەر خاڵێکی سەربازی ئیسرائیل](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20231114203333_original_38.jpg )
خاڵێکی سەربازیی ئیسرائیل کە دەکەوێتە ناوچەی سنووری باشووری لوبنان، لەلایەن گرووپی حیزبوڵڵای لوبنانەوە هێرشی کرایە سەر.
گروپی حزبوڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، كە بەچەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی سەربازی " Merc"ی ئیسرائیل کە دەکەوێتە ناوچەی سنووری باشووری لوبنان.
لە لایەکی دیکەوە بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنانی "ئێن ئێن ئەی"، سەربازانی ئیسرائیل بە گولەی تۆپخانە شارۆچکەکانی عیتا ئەلشەعب و ئۆدیسای سەر بە ناوچەی سنووری لوبنانیان کردە ئامانج.
لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ٧٤ ئەندامی حیزبوڵا و ٤ سەربازی سوپای ئیسرائیل لە ململانێی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵا کوژراون.
گوڵان: سەردار خەلیل