مەشقی دەریایی هاوبەشی نێوان کۆریای باشوور و ئەمریکا دەستی پێكرد
هێزی دەریایی کۆریای باشوور ڕایگەیاند: کە ئەم مانۆڕە کە دوێنێ (١٣ی تشرینی یەکەم) لە دەریای ڕۆژهەڵات دەستی پێکردووە، بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆریای باشوور و ئەمریکا مانۆڕێکی دەریایی هاوبەشیان لە دژی هەڕەشەکانی کۆریای باکوور ئەنجامدا.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هێزی دەریایی کۆریای باشووردا هاتووە، ئەم مانۆڕە کە لە(١٣ی تشرینی یەکەم) لە دەریای ڕۆژهەڵات دەستی پێکردووە، ماوەی ٤ ڕۆژ دەخایەنێت.
بەپێی ئەم ڕاگەیاندنە، 10 کەشتی جەنگی و کەشتی وێرانکەری "ROKS Seoae Ryu Seong-ryong"ی سەر بە هێزی دەریایی کۆریای باشوور و وێرانکەری "رافائیل پێرالتا"ی هێزی دەریایی ئەمریکا بەشداریان لەم مانۆڕەدا کردووە.
جگە لە کەشتیەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی دژە ژێردەریایی P-3، فڕۆکە جەنگییەکانی F-15KA و FA-50ی کۆریای باشوور، هەروەها فڕۆکەی هێرشبەری A-10ی ئەمریکیش لەم مانۆڕەدا بەشداری دەکەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە یەکەکان کار لەسەر ستراتیژییەکان دەکەن لە وەڵامی "گەڕان و لەناوبردنی ژێردەریاییەکانی دوژمن" و "جێگیرکردنی هێزی تایبەت لە کەناراوەکاندا".
گوڵان: سەردار خەلیل