هێرش كرایە سەر سێ بنکەی ئەمریکا لە سوریا
سێ بنکەی دیکەی ئەمەریکا لە پارێزگاکانی حەسەکە و دیرەزووری سووریا لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو و چەکی زەمینی بۆ زەمینی کرانە ئامانج.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مۆڵگەکانی سوپای ئەمریکا لە شاری شەدادی سەر بە پارێزگای حەسەکە، هەروەها کێڵگەی غازی کۆنیکۆ و کێڵگەی نەوتی عومەر لە پارێزگای دێرەزوور کراونەتە ئامانج.
موشەکەکان لەناو بنکەکان و دەوروبەری کەوتنە خوارەوە. ئەم هێرشانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل