ئازا حەسیب قەرەداغی نۆیەمین پێشانگەی شێوەكاری خۆی دەكاتەوە
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان-بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری هەولێر نۆیەمین پێشانگای شێوەکاری بۆ نووسەر و هونەرمەندی شێوەكار (ئازا حەسیب قەرداغی) بە ناونیشانی (هەواری هەوری) ڕێكخست .
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی 12/11/2023 لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر,بە ئامادەبوونی (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و (ئاریان سەڵاحەدین) بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و (سەلیم قادر) جێگری بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر,نۆیەمین پێشانگەی شێوەكاری نووسەر و هونەرمەندی شێوەكار(ئازا حەسیب قەرەداغی) بەڕێوەچوو .
ئەم پێشانگەیە بۆ ماوەی 5 ڕۆژ كراوە دەبێت و تاوەكو ڕێكەوتی 16/11/2023 بەردەوامی هەیە,ڕۆژانە كاتژمێر 10ی بەیانی تاوەكو 1ی نیوەڕۆ-هەروەها كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ تاوەكو 5ی ئێوارە كراوە دەبێت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی