كەمی پۆتاسیۆم لە لەشدا

كەمی پۆتاسیۆم لە لەشدا

پۆتاسیۆم زۆر گرنگە بۆ تەندروستی، كەمیی پۆتاسیۆم لە لەش یان لە خوێندا Hypokalemia حاڵەتێكی باوە، واتە كەمتر لە ڕێژەی ئاسایی كە بریتییە لە 3.7-5.2 میللی ئیكویڤالەنت لە هەر لیترێكی خوێندا (mEq/L) كە هۆكارە بۆ سەرهەڵدانی چەند نیشانەیەكی وەكو: بێهێزبوونی ماسوولكەكان كە زیاتر لە قاچەكان و نیوەی سەرەوەی لەشدا بەدی دەكرێت و لە حاڵەتە سەختەكاندا دەبێتە ئەگەری ئیفلیجبوون، قەبزی لەوكاتەی كە پۆتاسیۆم ڕۆلی هەیە لە گرژبوونەوەی هەموو پەیكەرە ماسوولكە و تەشیلە ماسوولكەكانی لەشدا، هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكیی جەستەیی، دڵەكوتێ Palpitations و ناڕێكبوونی لێدانەكانی دڵ، هەستكردن بە تەزین و سڕبوونی لە پەلەكان بەتایبەتی لە دەست و قاچەكاندا، زیادبوونی میزكردن، هەروەها هەستكردن بە تینووبوون. هۆكارەكانی كەمیی پۆتاسیۆم لە لەشدا: زیاد بەكارهێنانی دەرمان بۆ قەبزی، كەمیی پۆتاسیۆم لە خۆراكدا، زیاد ئارەقەكردن، كەمیی مەگنسیۆم لە خوێندا، گرفت لە گلاندەكانی ئەدرینالی سەر گورچیلەكان، زیاد خواردنەوەی ئەلكهول، سكچوونی درێژخایەن، هەروەها زیانی لابەلای هەندێك دەرمان.

 

Top