ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەیشتە هەشت هەزار و ٧٩٦ کەس

ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە گەیشتە هەشت هەزار و ٧٩٦ کەس

 

ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٧١ کەس زیادی کردووە و گەیشتووەتە هەشت هەزار و ٧٩٦ کەس.

ئەشرەف ئەلقەدری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەززە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبەردەم نەخۆشخانەی شێفا ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٧١ کەس زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٨٧٩٦ کەس.

ئەلقەدری گوتیشی: ٣ هەزار و ٦٤٨ کەس لە کوژراوەکان منداڵن. ژمارەی بریندارەکان بۆ ٢٢ هەزار و ٢١٩ کەس زیادی کردووە.

ڕوونیشی کردەوە: لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا 132 کارمەندی پزیشکی گیانیان لەدەستداوە و 25 ئەمبولانسیش بەهۆی بوردمانەوە لەكار كەوتوون.

ئەلقەدری بە ئاماژەدان بەوەی کە ئیسرائیل بە ئەنقەست ٥٨ دامەزراوەی تەندروستی کردۆتە ئامانج، ڕایگەیاند، کە ١٦ نەخۆشخانە و ٣٢ ناوەندی چاودێری تەندروستی سەرەتایی بەهۆی هێرش و کەمبوونەوەی سووتەمەنیەوە ئیشیان تێداناكرێت.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

 

Top