بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ پلە لە شیلی ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ پلە لە شیلی ڕوویدا

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ پلە هەرێمی ئەتاکامای شیلی هەژاند.

ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USGS) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باکووری شیلی ڕوویداوە.

ئەم بوومەلەرزەیە لە ناوچەی ئەتاکاما لە شیلی لە قوڵایی ٤١ کیلۆمەتر ڕوویدا.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لەم بوومەلەرزەیەدا هیچ زیانێکی گیانی و زیانی دارایی نەبووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە شیلی دەکەوێتە ناو ئەڵقەی ئاگرەوە لە زەریای هێمن و یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زیاتر ڕووبەڕووی جوڵەی بوومەلەرزە دەبێتەوە.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top