سەرۆکی بەرنامەی خۆراکی جیهانی: غەززە گەیشتووەتە خاڵێكی مەترسیدار
سەرۆکی بەرنامەی خۆراکی جیهانی باسی لە دۆخی غەززە کرد، کە لە لێواری داڕمانی تەواوەتیدایە.
سیندی مەککەین" هۆشداری داوە سەبارەت بە دۆخی مرۆیی غەززە و ڕایگەیاندووە، کە دۆخی کەرتی غەززە گەیشتووەتە خاڵێکی مەترسیدار.
سەرۆکی بەرنامەی جیهانی خۆراک لە X گوتی: ئەو بێ دەنگییەی جیهان زۆر بێزارکەرە. مرۆڤایەتی دەبێ لێرە و ئێستا زاڵ بێت. غەززە گۆڕەپانی سەرکەوتن یان شکستی مرۆڤایەتییە.
مەککین گوتی: لەگەڵ بەردەوامبوونی ململانێکان، من زۆر لە خەمی سەلامەتی هەموو کارمەندانی مرۆیی و خەڵکی بێ تاوانی مەدەنیدام.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە وەک گروپە فریاگوزارییەکانی دیکە، ئاژانسی خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هۆی پچڕانی هێڵەكانی پەیوەندی كردن پەیوەندی لەگەڵ تیمەکانی لە غەززە لەدەستداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل