هۆكارە باوەكانی هەناسەتەنگی

هۆكارە باوەكانی هەناسەتەنگی

  هەناسەتەنگی Shortness of breath نیشانەیەكی باوە، هۆكاری سادە و ئاڵۆزی لەپاڵەوەیە. نزیكەی 85%ی حاڵەتەكانی هەناسەتەنگی هۆكاری نەخۆشییان هەیە لە سییەكان یان لە دڵدا، بۆنموونە: نەخۆشیی ڕەبوو، نەخۆشیی درێژخایەنی كۆئەندامی هەناسە، هەوكردنی بۆڕیی هەناسە و شانەی سییەكان Pneumonia، نۆرەی دڵ، پەككەوتنی دڵ كە هاوكاتە لەگەڵ ئاوسانی لەش CHF، پووكانەوەی سی لە ئەنجامی پەستانی هەوا لە دەوری سییەكان، گیرانی خوێنبەرەكانی سییەكان، جگەرەكێشان، كەمخوێنی، ژاراویبوون و سستبوونی گلاندی دەرەقی، شێرپەنجەی سییەكان، پەستی و نۆرەی تۆقین، نەخۆشیی زمانەكانی دڵ، گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە بۆ بەشی سەرەوەی سوورێنچك و قوڕگ GERD، فراوانبوونی ڕێڕەوەكانی هەناسە، هەستەوەریی توند، هەروەها كەمیی مەشقی وەرزشی. پێویست بە سەردانی كتوپڕی دكتۆر دەكات ئەگەر هەناسەتەنگی هاوكات بێت لەگەڵ ئەم نیشانانە: سینگ ئێشە، شین هەڵگەڕانی ڕەنگی لێو و پەنجەكان، هەستكردن بە ئاوسان لە لێو یان لە قوڕگدا، هەستكردن بە سووكبوونی سەر، نەمانی توانا بۆ قسەكردن لەبەر هەناسەتەنگی، سەختتربوونی نیشانەكان بە شێوەیەكی خێرا، سووربوونەوە یان ئاوسانی قاچەكان، هەروەها بوونی خوێن لەگەڵ كۆكەدا.

 

Top