وەزیری بەرگری چین لە کارەکەی دوورخرایەوە

وەزیری بەرگری چین لە کارەکەی دوورخرایەوە

 

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی "سی سی تی ڤی"ی چین، لی شانگ فۆ وەزیری بەرگری چین لە میانەی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی کۆنگرەی نەتەوەیی گەلی چین لە لایەن ئەندامانی ئەم دەستەیە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

بەم پێیە تا ئێستا جێنشینی ناوبراو ڕانەگەیەندراوە.

دوایین جار کە لەبەردەم خەڵکدا دەرکەوت لە کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی چین و ئەفریقا بوو لە ٢٩ی ئابدا.

هەروەها لە ئێستادا وردەكاریی زیاتر لەسەر جێنشینەكەی و دوورخستنەوەی نەخراوەتە ڕوو.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top