بوومەلەرزەیەک لە باشووری ئێران ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک لە باشووری ئێران ڕوویدا

 

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر بەندەرعەباسی لە باشووری ئێران هەژاند.

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری بەندەرعەباسی سەر بە پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران هەژاند.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، ئەم بوومەلەرزەیە لە قوڵایی ٧ کیلۆمەتری  زەویەوە ڕوویداوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماڵ و موڵکی لێنەکەوتووەتەوە.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ناوچەی فەرغان و فین چەندین بوومەلەرزە لە سەرووی ٥ پلە ڕوویدا، دوای ئەم  بوومەلەرزانە هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئەگەری زیانی گیانی و زیانی دارایی بڵاو نەکراوەتەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top