گەلی ئیسرائیل دەیانەوێت ناتانیاهۆ دەست لەکار بکێشێتەوە

گەلی ئیسرائیل دەیانەوێت ناتانیاهۆ دەست لەکار بکێشێتەوە

 

لەسەدا شەست و شەشی بەشداربووانی ڕاپرسییەکەی ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی خوازیاری دەستلەکارکێشانەوەی بنیامین ناتانیاهۆن.

ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرانۆت"ی ئیسرائیل ڕاپرسییەکی بە بەشداری 1442 هاووڵاتیی سەروو تەمەنی 18 ساڵ ئەنجامدا.
بەپێی ئەنجامی ئەم ڕاپرسییە، لە سەدا 66ی بەشداربووان دەیانەوێت بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەست لەکار بکێشێتەوە.

بە گوتەی 75%ی بەشداربووان، ناتانیاهۆ بەرپرسیارە لەو بۆشاییە ئەمنییەی کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی ئەقسا دژی ئیسرائیل ڕوویدا. 

لەسەدا ٦٤ هاووڵاتی دەیانەوێت پەرلەمانی ئیسرائیل هەڵبوەشێننەوە و دوای جەنگ هەڵبژاردنی گشتی ئەنجامبدەن.

هەروەها 45%ی دیکە کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا دەنگیان بە پارتی لیکودی ناتانیاهۆ داوە، دەیانەوێت ڕاستەوخۆ دوای جەنگ جارێکی دیکە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێتەوە.

 

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top