سوپای ئیسرائیل "بە هەڵە" بنکەیەکی میسری بۆردومان کرد

سوپای ئیسرائیل

 

  

تانکێکی  ئیسرائیل بە هەڵە تەقەی لە بنکەیەکی میسری کرد لە نزیک سنوورەکانی ناوچەی کەرەم شالوم.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: كەبە هەڵە بنکەیەکی میسری لە نزیک سنوورەکانی ناوچەی کەرەم شالوم بۆردومان کردووە.

ڕاشیگەیاند، كە ئەم ڕووداوە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی دەکرێت.

سوپای ئیسرائیل پەشیمانی خۆی لەو ڕووداوەدا دەربڕی.

کاردانەوەی سوپای میسر

دوای ئەم هێرشە، سوپای میسر ڕایگەیاند: "ژمارەیەک لە پاسەوانی سنووری ئەو وڵاتە لە هێرشی تانکێکی ئیسرائیل بریندار بوون".

غەریب عەبدولحافز، وتەبێژی سوپای میسر ڕایگەیاند: "یەکێک لە تاوەرەکانی پاسەوانی سنووری میسر بە هەڵە بەر هێرشی تانکێکی ئیسرائیلی كەوتووە، کە بەهۆیەوە برینداربوونی سوکی بەشێک لە پاسەوانانی سنووری میسری لێکەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: هەر کە ئەم ڕووداوە بێ مەبەستە ڕوویدا، لایەنی ئیسرائیلی پەشیمانی خۆی دەربڕی و لێکۆڵینەوە لە ناڕوونییەکانی ئەم ڕووداوە دەکرێت.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top