بەرنامەی جیهانی خۆراک: دۆخی غەززە کارەساتبارە
خاتوو "سیندی مەککەین"، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی خۆراکی جیهانی، دۆخی کەرتی غەززەی بە کارەساتبار وەسف کرد.
مەککەین گوتی: ئەو کاروانەی چووەتە ناو غەززە و 20 بارهەڵگری لەخۆگرتبوو بەس نییە بە لەبەرچاوگرتنی قەبارەی دۆخی مرۆیی لەو شوێنە.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەرنامەی خۆراکی جیهانی هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ دڵنیابوون لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ کەسانی پێویست، بەڵام بەهۆی بارودۆخی جەنگەوە لە کەرتی غەززە، گەرەنتی ڕێگایەكی سەلامەت ناکات.
گوڵان: سەردار خەلیل