چۆن بە درێژایی ڕۆژ چالاك دەمێنیتەوە؟

چۆن بە درێژایی ڕۆژ چالاك دەمێنیتەوە؟

ئەمە بۆ هەموو كەسێك ئاساییە كە هەندێك ڕۆژ هەست بە بێهێزی و كەمیی چالاكیی بەدەنی و هزری بكات، بەڵام ئەگەر حاڵەتەكە لە زۆربەی ڕۆژانی هەفتەدا بەردەوام بێت، ئەوا پێویست بە گۆڕینی چەند شتێك و گرتنەبەری چەند هەنگاوێكێك دەكات، لەوانەشە گرفتێكی تەندروستی لەپاڵەوە بێت، بەتایبەتی ئەگەر هاوكات بێت لەگەڵ چەند نیشانەیەكی وەكو كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن یان ئازار، تا، سەرئێشە یان نیشانەی دیكە. ئەگەر هەستت بە بێهێزی و كەم وزەیی كرد بە بێ بوونی نیشانەی دیكە، بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی چالاكیی لەش و هزر، پەیڕەوی ئەم خاڵانە بكە: گرنگیدان بە نووستن، زیادكردنی پرۆتین لە خۆراكی ڕۆژانەدا، زیادكردنی جوولە و ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی كە هاندەرە بۆ تاودانی كرداری میتابۆلیزم و باشتركردنی مەزاج و خەوێكی ئارامتر، خواردنەوەی بڕی زیاتری ئاو كە هاندەرە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئاگایی، هەوڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی هەستە نێگەتیڤەكان، هەواگۆڕی و چوونە دەرەوە، گوێگرتن لە موسیكی هێمن، هەروەها دووركەوتنەوە لە ئەلكهول و كەمكردنەوەی كافائین، بۆنموونە كەمتر خواردنەوەی قاوە، چای، سۆدا، خواردنەوە وزەبەخشەكان Energy drinks، لەگەڵ شوكوڵاتە كە ڕێژەی جیاوازی كافائین لەخۆدەگرن.

 

Top