یادگارییەك هەمیشە هاندی ئازار دەدات

یادگارییەك هەمیشە هاندی ئازار دەدات

خانمە ئەكتەرێكی توركی (هاندی ئەتایزی) ئاشكرای كرد، كە لەلایەن یەكێك لە هاوڕێ ئەكتەرەكانیەوە دەستدرێژیی سێكسی كراوەتە سەری و بەپێی چەند ڕاپۆرتێكی میدیایی، ئەو ئەكتەرە چەندین جار بە تۆمەتی گێچەڵی سێكسی تۆمەتبارە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی حورییەتی توركی هاندی ئەتایزیی ئەكتەری تورك ڕایگەیاند كە بەر لە 22 ساڵ، لەلایەن ئەكتەری ناسراوی تورك (تەلعەت بۆلۆت) دەستدرێژیی سێكسی كراوەتە سەری ئەو كاتەی سەرقاڵی وێنەگرتنی زنجیرە درامایەكی تەلەفزیۆنی بوون، هاندی بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە، كە من زانیومە ئەتایزی پێشتر دەستدرێژیی كردووەتە سەر چەند ئافرەتێكی دیكە، هەمان شتی لەگەڵ منیش ئەنجامدا، شەوێكیان بانگی كردم بۆ ژوورەكەی خۆی لە هوتێل بە مەبەستی خوێندنەوەی سیناریۆی زنجیرەكە، لەوێ دەستدرێژیی كردە سەرم.
رۆژنامەی ڕۆژنامەی حورییەتی توركی زیاتر ڕایگەیاندووە كە یاریدەردەری دیزاینی جلوبەرگ (ئۆزگا شیمشك) پێشتر تەلعەتی تەمەن 62 ساڵی بە دەستدرێژی تۆمەتبار كردووە لە سەروبەندی تۆماركردنی زنجیرەی (سێوی قەدەغە) كاتێك بانگی كردبوو بۆ ڕێكخستنی جلوبەرگ و بە زۆری ماچی كردووە،وەك خۆی دەڵێت ئەمەش منی تووشی شۆك كرد، شیمشك ئەوەشی ڕاگەیاند كە لە دادگا سكاڵا لە دژی بەرز دەكاتەوە و واز ناهێنێ، تا ئەو كاتەی مافی خۆی وەردەگرێت، چونكە بە قسەی خۆی، ناكرێ ئەم جۆرە تاوانانە بەبێ سزا تێپەڕ بن. لەلایەن خۆیەوە تەلعەت بۆلۆت لە ڕێگەی پارێزەرەكەی خۆیەوە تۆمەتەكانی ڕەت كردەوە و بە دوور لە ڕاستی وەسفی كرد.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەش بەرهەمهێنەری زنجیرە دراماكە ڕایگەیاند كە ڕۆڵی تەڵعەت لە زنجیرەكە هەڵدەپەسێرێت، ئەگەر داواكاری گشتی لێكۆڵینەوەیەك لەو تۆمەتانە بكاتەوە كە ئاراستەی كراون.

Top