ئەلێکساندرا داداریۆ: تەسلیم نەبووم بە جوانیی خۆم

ئەلێکساندرا داداریۆ: تەسلیم نەبووم بە جوانیی خۆم

ئەلێكساندرا داداریۆ خانمە ئەكتەری ئەمریكی ددانی بەوەدا نا كە جگە لە نواندن، لە هیچ شتێكدا باش نییە، هەروەها ناتوانێت بە خەیاڵیش لە هیچ پیشەیەكی دیكەدا كاربكات، ئاماژەی بەوەش كرد كە لە تەمەنی 11 ساڵییەوە ئەو پیشەیەی خۆش دەوێت، و خۆی لەو پیشەیەدا بینیەوەتەوە، هیوادارە جێبهێڵێت نیشانەیەكی جیاواز تێیدا.
داداریۆ (36 ساڵ) ئاماژەی بەوەشدا كە بنەچەی ئەو تێكەڵەیەك لە چەندین نەتەوەیە لەوانە (ئیتاڵی، ئێرلەندی، سلۆڤاكیا، هەنگاری و ئینگلیزی) جگە لە پەروەردەكردنی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەمە تایبەتمەندیی جیاوازیی پێ بەخشیوە بۆ جینە بۆماوەییەكان لە چەندین سەرچاوەوە.
داداریۆ ئاماژەی بەوەش كردووە لە سەرەتای كاری نواندنەوە لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا، كاتێك بەشداریی لە تەلەفزیۆنەكاندا كردووە، بە بیرۆكەی ئەوەی كە جوانە و حەزی لە ڕۆڵی فرە و هەمەچەشن بووە، لەوانە كارەكتەرە ئاڵۆز و خراپەكان زنجیرەی (هەموو منداڵەكانم). ئاماژەی بەوەش كردووە، شانازی بە ڕۆڵی ئانابێس چەییزەوە دەكات لە فیلمی (دزی ڕەشەبا) كە لە كەشێكی سەرگەرمی و فانتازیادا ڕووی دا و لە ساڵی ٢٠١٠ نمایش كرا، هەروەها خۆی بە بەختەوەر دەزانێت، چونكە ساڵی ڕابردوو بەشداریی دوو بەرهەمی كردووە وەك: كۆمیدیای ڕۆمانسی «دەتوانیت نهێنییەك بهێڵیتەوە؟»، یان «ئایا تۆ نهێنییەك دەهێڵیتەوە؟»، هەروەها فیلمی ترسناك «ئێمە بانگی تاریكی دەكەین.»
سەرچاوە: www.alroeya.com

Top