تووشبووی هەڵامەت تا چەند ڕۆژ ڤایرۆس دەگوازێتەوە؟

تووشبووی هەڵامەت تا چەند ڕۆژ ڤایرۆس دەگوازێتەوە؟

بە تێكڕایی كەسانی پێگەیشتوو ساڵانە دوو تا سێ جار تووشی هەڵامەت Common cold دەبن، منداڵیش هێشتا زیاتر. ڤایرۆسی هەڵامەت بەوە ناسراوە كە زۆر بە خێرایی لە كەسانی تووشبوو بۆ كەسانی دیكە دەگوازرێتەوە. تەنانەت لەكاتی هەستكردن بە باشتربوون پاش تووشبوون بە هەڵامەت، واتە نەمانی نیشانە سەرەكییەكان، هێشتا ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆس بۆ كەسانی دیكە هەیە. پێش دەركەوتنی نیشانەكان بە یەك تا دوو ڕۆژ، هەروەها لە دوو تا سێ ڕۆژی سەرهەڵدانی نیشانەكان، گواستنەوەی ڤایرۆس بۆ كەسانی دیكە لە لوتكەدا دەبێت. پاش گەیشتنی ڤایرۆس بە لەش بە دوو تا سێ ڕۆژ ئینجا نیشانەكان دەردەكەون، لە هەندێك كەسیشدا پاش یەك هەفتە ئینجا نیشانەكان سەر هەڵدەدەن بە شێوەی كۆكە، پژمین، سەرئێشە، زیادبوونی دەردراوی لووت، گیرانی لووت، لەگەڵ كڕانەوەی قوڕگ. بەگشتی پاش تووشبوون بە هەڵامەت، توانای گواستنەوەی ڤایرۆس بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت. لە لایەكی دیكە چاكبوونەوە لە هەڵامەت هەرگیز مانای ئەوە نییە كە تووشبوو ڤایرۆس ناگوازێتەوە، چونكە چەند نیشانەیەكی وەكو كۆكە و گیرانی لووت لە وانەیە كە تا دوو هەفتە بەردەوام بن.

Top