ئاوازدانەر و موسیزیان (دڵزار عابدی) بەرهەمێكی (حەسەن زیرەك) نوێ دەكاتەوە

ئاوازدانەر و موسیزیان (دڵزار عابدی) بەرهەمێكی (حەسەن زیرەك) نوێ دەكاتەوە

ئەگەرچی لە ماوەكانی ڕابردوودا كاری دابەشكردنی بۆ بەرهەمی (شەو) كرد و بە شێوەیەكی سەردەمیانە بڵاویكردەوە,لە ئێستادا هونەرمەند و موسیزیان(دڵزار عابدی) بەرهەمێكی دیكەی (حەسەن زیرەك)ی هونەرمەندی گەورەی كورد نوێ كردەوە و لە كەناڵی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوی كردەوە .

(دڵزار عابدی) كاری لەسەر نوێكردنەوەی بەرهەمی (ڕازی تەنیایی)ی بە كەڤەرێكی نوێ بڵاوكردەوە كە ئەم بەرهەمە مەقامێكەو یەك لە بەرهەمە دیارەكانی هونەرمەندی كۆچكردوو حەسەن زیرەكە, شیعری ئەم بەرهەمە هونەرییە بە هاوبەشی لەلایەن هەردوو شاعیری گەورەی كورد(هەژار موكریانی)و(ئەحمەد هەردی)نووسراوەتەوە .

لەم بارەیەوە ئاوازدانەر و موسیزیان دڵزار عابدی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ڕایگەیاند:لەمەدوا هەموو بەرهەمەکانی مامۆستا زیرەک کە لەلایەن منەوە ئارێنج ئەکرێتەوە کۆپی ڕایتی دەبيت و تەنیا لە کەناڵی یوتیوبەکەم دائەنرێت. ئەو لاپەڕانەی کە بێ ئیزنی خۆم و بەبێ ڕچاو کردنی مافی مەعنەوی من بڵاویان بکەنەوە دەتوانم میوتیان بکەم(گۆرانیەکە لە لاپەڕەکەیان بسڕمەوە).

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top