چۆن سستمی بەرگریی لەش بەهێز دەكەیت؟
دەتوانیت بۆ بەهێزكردنی سیستمی سرووشتیی بەرگریی لەش دژ بە میكرۆبەكان لە ڤایرۆس، بەكتریا، كەڕوو لەگەڵ مشەخۆرەكان پەیڕەوی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بكەیت: خەوی دروست كە شەوانە هەرگیزلە حوت كاتژمێر كەمتر نەبێت، چەوریی تەندروست وەكو زەیتی زەیتوون و ئۆمیگا3 كە بە ڕێژەیەكی بەرز لە ماسیی سالمۆندا هەیە و ڕۆڵێان بۆ كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا كە هاندەرە بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، گرنگیدان بە خۆراكی هەوێنبوو، یان ئەو خۆراكانەی كە پرۆبایۆتیك Probiotics (بەكتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە) لەخۆدەگرن، وەك: ماست و كیمچی Kimchi، كەمكردنەوی شەكرە زیادەكان و كاربۆهیدارتی سافكراو كە هاندەرن بۆ زیادبوونی كێشی لەش، نەخۆشیی شەكرە، نەخۆشیی دڵ كە هەموویان سیستمی بەرگریی لەش لاواز دەكەن، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیی مامناوەند كە هاندەرە بۆ دابەزاندنی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، زیاد خواردنەوی ئاو، مامەڵەی دروست و زانستی لەگەڵ سترێسدا، بەكارهێنانی دروستی یاریدەرە خۆراكییەكان Supplements تەنیا بە چاودێریی دكتۆر، هەروەها زیاد خواردنی خۆراكی ڕووەكیی وەكو سەوزە و میوە، تۆوەكان، پاقلەمەنییەكان، كاكڵەكانی وەكو گوێز و باوی و كازو، كە ماددەی زۆر گرنگی وەكو ڕشاڵ و ڤیتامین و دژەئۆكسانەكانیان بۆ پاراستنی تەندروستی تێدایە.