دیوانی (تەمەن)ی شاعیری دیاری كورد (ئەحمەد محەمەد) بە زمانی ئیتاڵی بڵاوكرایەوە

ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی 7/10/2023 كاتژمێر 4ی ئێوارە,لە هۆتێلی رامادا لە شاری سلێمانی رێوڕەسمی بڵاوكردنەوەی دیوانی (تەمەن)ی شاعیری دیاری كورد (ئەحمەد محەمەد) بە زمانی ئیتاڵی بەڕێوەچوو .

دیوانی (تەمەن)ی شاعیری دیاری كورد (ئەحمەد محەمەد) بە زمانی ئیتاڵی بڵاوكرایەوە

ئەم مەراسیمە كە لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند ڕێكخرا,ژمارەیەكي بەرچاو لە نووسەر و كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی ئامادەی ناساندن و بڵاوكردنەوەی دیوانە شیعرییەكە بوون كە لە زمانی كوردییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئیتاڵی .

دیوانی (تەمەن)ی شاعیری دیاری كورد (ئەحمەد محەمەد) بە زمانی ئیتاڵی بڵاوكرایەوە

شایەنی باسە..پێشەکی دیوانە شیعرییەکە لەلایەن کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا دکتۆر (میکێلی کامێرۆتا) بە زمانی ئیتاڵی نوسراوە، هەروەها دکتۆر (بەرزان یاسین) توێژینەوەی بۆ کردووە و (تاریق بزەینی) شیعرەکانی وەرگێڕاوە بۆ زمانی ئیتاڵی,كە ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی شیعری لیریکی کوردیدا کارێکی لەم جۆرە بکرێت و کونسوڵێك پێشەکی کتێبێك بنووسێتەوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top