هۆكار و ورووژێنەرەكانی پەستی

هۆكار و ورووژێنەرەكانی پەستی

پەستی Anxiety گرفتێكی دەروونیی باوە، بریتییە لە هەستكردن بە نیگەرانی، ترس، لەگەڵ گرژیی دەمارەكان. لە هەندێك كەسدا، پەستی هۆكارە بۆ نۆرەی تۆقین Panic attacks هاوكات لەگەڵ نیشانەی جەستەیی وەكو سینگ ئێشە. پەستی هۆكاری ئاڵۆزی لەپاڵ، بۆنموونە تێكەڵاوێك لە هۆكاری بۆماوە (جینەكان) و هۆكارەكانی دەوروبەر، هەروەها گەلێك هۆكاری ورووژێنەریش لەئارادان، كە هاندەرن بۆ سەرهەڵدان و توندتربوونی نیشانەكانی پەستی. ئەم هۆكارە ورووژێنەرانە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە جیاوازن كە بریتین لە: گرفتی تەندروستی و نەخۆشی، وەكو تووشبوون بە شێرپەنجە یان نەخۆشییە درێژخایەنەكان، زیانی لابەلای بەكارهێنانی هەندێك دەرمان وەكو دەرمانەكانی كۆكە و دەرمانەكانی دابەزاندنی كێشی لەش، خواردنەوە كافائینییەكانی وەكو قاوە و خواردنەوە وزبەخشەكان ورووژێنەریترن بۆ نیشانەكانی پەستی، نەخواردن یان بەلاوەنانی ژەمە سەرەكییەكانی خۆراك كە هاندەرە بۆ دابەزینی ئاستی شەكری خوێن، بیركردنەوەی نێگەتیڤ، مەسەلە مادییەكان، بەتایبەتی قەرزداری وترسی پارە Money fears، ئاهەنگ و بۆنە كۆمەڵایەتییەكان، بوونی ناكۆكیی خێزانی و بیانووپێگرتن، سترێسی وەكو قەرەباڵغی ترافیك و دواكەوتن لە كار.

 

Top