بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە لە ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە لە ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن ڕوویدا

 

 

 

 

دەزگای کەشناسی ژاپۆن ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 11:00 بەکاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە کەناراوەکانی دوورگەی تۆریشیما لە ڕۆژهەڵاتی وڵات ڕوویدا.

بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان ئەم بوومەلەرزەیە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر ڕوویدا و دوای ئەوە هۆشداری تسونامی لە ناوچەکە دەرچوو.

دەزگای کەشناسی ژاپۆن هۆشدارییەکی یەک مەتریی تسونامی بۆ دوورگەکانی ئیزو لە زەریای هێمن دەرکرد کە دوورگەی تۆریشیمای لێیە.

تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئەگەری زیانی گیانی و زیانێکی دارایی بڵاو نەکراوەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top