لە ڕووداوێکی ترسناکدا ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی ترسناکدا ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا

 

بەهۆی ڕووداوێکی پاس لە نزیک شاری ڤێنیز لە ئیتاڵیا ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ کەسیش برینداربوون

لوکا زایا، پارێزگاری ناوچەی ڤێنیز، هاوخەمیی خۆی بۆ ئەم "کارەساتە گەورەیە" دەربڕی و گوتی: تا ئێستا لانیکەم ٢١ كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندارن و لە نەخۆشخانە خەوێندراون. ئاماژەی بەوەشکرد: هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکان بەردەوامە. قوربانییەکان و بریندارەکان خەڵکی چەند نەتەوەیەک لەخۆدەگرن نەک تەنها ئیتاڵیەکان.

بەرپرسێکی شارەوانی گوتی، کوژراوەکان گەشتیارانی ئۆکرانییان تێدایە، لە کاتێکدا ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵی ئەنسا ڕایگەیاندووە، قوربانییەکان هاووڵاتی ئەڵمانی و فەرەنسییان تێدایە. بەرپرسێکی شارەکەش دەڵێت: سێ کەسی ئۆکرانی و خەڵکی کرواتی و ئەڵمانی و فەرەنسی لەنێو بریندارەکاندان.

پاسەکە لە ناوەندی مێژوویی شاری ڤێنیزەوە دەگەڕایەوە بۆ شوێنێکی کەمپکردن، کاتێک ڕووداوەکە لە دەوروبەری کاتژمێر ٧:٣٠ ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕوویدا. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەڵێن، پاسەکە دوای بەزاندنی پردێک بەسەر هێڵی شەمەندەفەردا کە ناوچەکانی مێستر و مارگرا لە باکووری ئیتاڵیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئاگری گرتووە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top