بەهۆی تەقەکردن ٣ کەس کوژران/ هێرشبەرێکی تەمەن ١٤ ساڵ دەستگیرکرا

بەهۆی تەقەکردن ٣ کەس کوژران/ هێرشبەرێکی تەمەن ١٤ ساڵ دەستگیرکرا

 

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە تەقەکردن لە ناوەندێکی بازرگانی لە پایتەختی تایلەند دەکەن.

پۆلیسی تایلەند ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ڕاپۆرتی تەقەكردن و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنییان لە ناوەندێکی بازرگانی لوکس لە ناوەڕاستی بانکۆک پێگەیشتووە، کە گەنجێکی چەکدار بەرپرسیار بووە لەم تەقەکردنە  و دۆخەکە کۆنتڕۆڵ كرا.

تیمەكانی فریاکەوتن و ڕزگاركردن ڕایانگەیاندووە، چەند کەسێک بریندار بووە. هەندێ گرتە ڤیدیۆ لە سۆشیال میدیادا بڵاوکراونەتەوە، نیشان دەدەن کە خەڵک بە منداڵەوە لە دەرگای مۆڵی سیام پاراگۆن ڕادەکەن بۆ دەرەوە. 

کەناڵی ٣ی پەخشی ناوخۆیی بڵاویکردەوە، كە دەنگی تەقە لە ناو ئاودەستەکانی مۆڵەکەوە دەبیستراوە.

سەرۆکی حکومەت لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: ئاگاداری ڕووداوی تەقەکردنەکەم و پۆلیسم ڕاسپاردووە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکات، من زیاتر لە هەمووان نیگەرانی ئەمن و ئاسایشی گشتیم.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشبەرەکەیان دەستگیرکردووە، دەشڵێت، لەم هێرشەدا ٣ کەس کوژراون کە لەلایەن هەرزەکارێکی تەمەن ١٤ ساڵەوە ئەنجامدراوە وتا ئێستا هۆكاری تەقەکردنەكە نادیارە.

توندوتیژی بە دەمانچە لە تایلەند باو بووە. ئەفسەرێکی پێشووی پۆلیس ساڵی ڕابردوو بە هێرشێکی چەقۆ و دەمانچە لە ناوەندێکی چاودێری منداڵان ٢٢ منداڵی کوشت، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٠ سەربازێک لە زنجیرەیەک هێرشدا لە چوار شوێن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تایلەند و دەوروبەری لانیکەم ٢٩ کەسی کوشت و ٥٧ کەسی بریندار کرد.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top