بەهای خۆراكیی زەیتی كونجی

بەهای خۆراكیی   زەیتی كونجی

زەیتی كونجی Sesame oil سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بۆ پرۆتین، ئۆمیگا3، ئۆمیگا6، ڤیتامینەكانی E، B، K، كانزاكانی زینك، ئاسن، مەگنسیۆم، ماددە دژەئۆكسانەكانی سیسامۆل Sesamol، سیسامین Sesamin، لەگەڵ ماددە فایتۆستیرۆلەكان و لیگنانەكان Lignans. بەهای تەندروستیی زەیتی كونجی: دابەزاندنی ئاستی چەوریی گلیسیریدە سیانییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵی باش HDL لە خوێندا، پاراستنی تەندروستیی دڵ، دابەزاندنی پەستانی خوێن، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، پاراستنی پێست لە بەكتریا و كەڕوو لەگەڵ كەمكردنەوەی كاریگەریی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی لەسەر پێست و پاراستنی توانای لاستیكیی پێست، یان دواخستنی لۆچبوونی پێشوەختە، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی جومگە لە ئازار و سخبوون، باشتركردنی تەندروستیی ئێسك، ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، بەتایبەتی لە تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرەدا، پاراستنی تەندروستیی قژ و كەمكردنەوەی تەنكبوونی قژ، باشتركردنی مەزاج، سووككردنی سترێس، سوككردنی نیشانەكانی پەستی و خەمۆكی.

 

Top