بەهۆی داڕمانی سەقفی کڵێسایەک 9 کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی داڕمانی سەقفی کڵێسایەکەوە لە مەکسیک چەندین کوژراو و برینداری لێكەوتەوە وچەندین كەسیش بێسەروشوێن بوون.
ڕۆژی یەکشەممە لە شارێکی باکووری مەکسیک سەقفی کڵێسایەک لە کاتی مەراسیمێكدا داڕما و بەهۆیەوە بەلانیکەم ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٠ کەسیش برینداربوون.
تیمەكانی فریاگوزاری بەدوای كەسانی بێسەروشوێندا دەگەڕێن كە ژمارەیان ٣٠ کەسە.
قەشە ڕۆمانی کاسۆلیکی ناوچەی « تامپیکۆ » دەڵێت: " لەکاتی نوێژخوێنان نزایان دەکرد سەقفی کڵێساکە داڕما".
هەروەها هێزە سەربازییەکان سەگی ڕزگارکردن و کەرەستەی گواستنەوەی زەوییان بەکارهێناوە بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانی قوربانییان لەژێرداروپەردۆی کڵێساكەدا.
ئەم ڕووداوە لە شارۆچكەی سیوداد مادرۆ ڕوویداوە کە شارێکە لە نزیک بەندەری تامپیکۆ.
گوڵان: سەردار خەلیل