فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا بانگەشەی دەستگیرکردنی بەرپرسێکی داعشی کرد

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا بانگەشەی دەستگیرکردنی بەرپرسێکی داعشی کرد

 

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ناسراو بە CENTCOM دەستگیرکردنی بەرپرسێکی باڵای داعشی ڕاگەیاند.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا مەمدوح ئیبراهیم ئەلحەجی شێخ، بەرپرسێکی داعشیان لە هێرشێکی هێلیکۆپتەردا لە باکووری سوریا لە 28ی ئەیلول دەستگیرکرد.

لە ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی ناوەندیدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەم ئۆپەراسیۆنەدا هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی زیانی پێنەگەیشتووە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top