ژمارەی کوژراوان لە هێرشە تیرۆریستییەکەی پاکستان بەرزبۆوە

ژمارەی کوژراوان لە هێرشە تیرۆریستییەکەی پاکستان بەرزبۆوە

 

دوای هێرشێکی تیرۆریستی بە چاندنی بۆمبێک لە نزیک مزگەوتێک لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان، ٥٧ کەس گیانیان لەدەستدا کە لەنێویاندا دوو ئەفسەری پۆلیس بوون و زیاتر لە ١٤٠ کەسیش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، ئەم بۆمبە لە نزیک مزگەوتێکی ناوچەی مەستونگی بەلوچستان تەقیوەتەوە.

ئەمبولانس و تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری ڕەوانەی ناوچەی تەقینەوەکە کران.

تا ئێستا هیچ کەسێک و گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.

ئەنوەرئەلحەق کاکار، سەرۆک وەزیرانی پاکستان بە وەکالەت لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد.

دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە بەدواداچوون بۆ ئەگەری ئەوە دەکەن کە ئەم تەقینەوەیە هێرشێکی خۆکوژی بێت.

هێرشێکی خۆکوژی لە مزگەوتێکی ناحیەی هەنگوی سەر بە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا ڕوویدا.

بە پێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان لەم هێرشە تیرۆریستییەدا ٥ کەس کوژراون کە ئەفسەرێکی پۆلیسی تێدایە و ١٢ کەسیش بریندار بوون.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top