پیرۆزبایی دکتۆر کەمال کەرکووکی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک – گەرمیان بە بۆنەی یادی پیرۆزی لەدایکبوونی پێغەمبەر
بە ناوی خوای بەخشندەو میھرەبان
دروود و سڵاو بۆ پێغەمبەری خودا
لە کاتێکدا بە بۆنەی یادی پیرۆزی لەدایکبوونی پێغەمبەری هەڵبژێردراو (موحەممەد دروود و سڵاوی خوای گەورەی لێ بێت) ئاهەنگ دەگێڕین
یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری میهرەبان، کە خودای گەورە بۆ مرۆڤایەتی لە جیهان ناردوویەتی، لە گەلی سەربەرزمان و، برا تێکۆشەرەکەمان سەرۆک مەسعود بارزانی و، هێزی پێشمەرگەی قارەمان و، کەسوکاری شەهیدان پیرۆز دەکەین، کە وەک جەختکردنێکی خودایی لەوەی میهرەبانیی خودا بۆ هەموو خەڵکی جیهانە ، خودای گەورە دەفەرموێت: "ئێمە ئێوەمان تەنیا وەک ڕەحمەتێک بۆ هەموو جیهان ڕەوانە کردووە".
داواکارین لە خودای گەورە ئەم بۆنە پیرۆزە بکاتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلی کوردستان و هاووڵاتیانمان لە کەرکووک و هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی موسڵمان و تەواوی گەلانی دنیا
لە خودای گەورەیش دەپاڕێینەوە کە بەهاکانی چاکە و ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و دادپەروەری باڵ بە سەر هەموو جیهاندا بکێشن
ئێمە ئەوەندەمان بەسە پێغەمبەر پێشەوا و نموونە و چرای کۆکەرەوەی گشت ئەم بەهایانە بێت
لەم بۆنە پیرۆزەدا، دەبێت ئەوەمان بە بیر بێتەوە کە ڕەوشتی بەرز و بەها مرۆییە باڵاکان هەموومان کۆ دەکەنەوە
هەموو ساڵێک ئێوە و کوردستانی ئازیز و گەلە خۆڕاگر و سەربەرزەکەی لە خێر و خۆشیدا بن.
دکتۆر کەمال کەرکووکی
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان
27ی ئەیلوولی 2023