سوپای ئازەربایجان لە ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆر لە قەرەباخ ١٩٢ کەسیان کوژران
وەزارەتی تەندروستی ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە سوپای ئەم وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆری قەرەباخ ١٩٢ شەهیدی داوە.
لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا ١٨٠ کارمەندی وەزارەتی بەرگری و ١٢ کارمەندی وەزارەتی ناوخۆ شەهید بوون.
هەروەها لەم ئۆپەراسیۆنەدا ٥١١ سەربازیش بریندار بوون.
بەهۆی تەقەی سوپای ئەرمەنستان لەم ئۆپەراسیۆنەدا، هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژرا و هاووڵاتییەکی مەدەنی دیکەش بریندار بوو.
سوپای ئازەربایجان لە 19ی ئەیلولدا ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆری لە قەرەباخ دەستپێکرد بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و نەهێشتنی چەکدارانی نایاساییەکانی لە ناوچەكە.
هێزە چەکدارە نایاساییەکانی ئەرمەنستان لە قەرەباخ دوای ئۆپەراسیۆنێک کە نزیکەی ٢٤ کاتژمێری خایاند، چەکەکانیان دانا.
گوڵان: سەردار خەلیل