پەیامی هاوخەمی سەرۆک بارزانی بۆ کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە قەزای حەمدانیە

پەیامی هاوخەمی سەرۆک بارزانی بۆ کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە قەزای حەمدانیە

رۆژی چوارشەممە 27ی ئەیلوولی 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) پەیامێکی هاوخەمی بۆ کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانیە بڵاوکردەوە، دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
بە بیستنی هەواڵی ڕووداوی کارەساتباری ئاگرکەوتنەوە لە قەزای حەمدانیە زۆر خەمبار بووم، کە تێیدا سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوونە.
سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە خەمناکە دەخوازم.

Top