ئۆکرانیا: فەرماندەی كەشتیی دەریای ڕەشی ڕووسیا کوژرا
ئۆکرانیا بانگەشەی ئەوەی کرد کە فەرماندەی كەشتیی هێزی دەریایی ڕووسیا لە هێرشێکدا بۆ سەر بارەگای هێزی دەریایی ڕووسیا لە دەریای ڕەش کوژراوە.
هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، کە فەرماندەی بەلەمی هێزی دەریایی ڕووسیا لە دەریای ڕەش کە دەکەوێتە شاری بەندەری سیڤاستۆپۆل لە ٢٢ی ئەیلولدا کوژراوە.
لە بەیاننامەکەی سەرەوەدا، بە ئاماژەدان بەوەی کە ٦٢ سەربازی ڕووسیا لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی کەشتیی ڕووسیا بە ناوی "مینسک" کوژراون، باس لەوە کراوە: لە هێرشی سەر بارەگای بەلەمی هێزی دەریایی ڕووسیا لە دەریای ڕەش، کە دەکەوێتە ناوچەی... بەندەری شاری سێڤاستۆپۆل، ٣٤ ئەفسەر لەنێویاندا فەرماندەی کەشتییەکەیان کوژران و ١٠٥ سەربازی دیکە بریندار بوون. بارەگاکەش زیانێكی زۆری بەركەوتووە.
لە ٢٣ی ئەیلولدا، هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە لە میانی کۆبوونەوەی ئاستی باڵای بەلەمی ڕووسیا لە شاری سیڤاستۆپۆل، هێرشیان کردووەتە سەر بارەگاکانی هێزی دەریایی ڕووسیا لە دەریای ڕەش.
گوڵان: سەردار خەلیل