لە پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە پاکستان 20 کەس بریندار بوون

لە پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە پاکستان 20 کەس بریندار بوون

 

 

 

 

بەهۆی پێکدادانی شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر لەگەڵ شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر لە پاکستان ٢٠ کەس بریندار بوون.

 

 

بەپێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی "جیۆ نیوز"، شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر کە لە میانوالیەوە بەرەو لاهور دەڕۆیشت، لەسەر هەمان ڕێگا لە ناحیەی شێخوپورە لە پارێزگای پەنجاب، لەگەڵ شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر پێکیاندادا و لە ئەنجامدا لانیکەم ٢٠ کەس برینداربوون.

هەوڵەکانی ڕزگارکردن لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوامن و ئەمبولانس و تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.

لە لایەکی دیكەوە بەهۆی ئەم ڕووداوەوە پچڕانی خزمەتگوزاری شەمەندەفەر لە شاری لاهور ڕوویداوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ٦ی ئابی ئەمساڵدا بەهۆی دەرچوونی كابینەكانی شەمەندەفەر لە شاری نەوابشای پاکستان ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٩٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top