ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، چەند سەربازێکی ئاشتیپارێزی وڵاتەکەی لە قەرەباخ کوژراون

ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، چەند سەربازێکی ئاشتیپارێزی وڵاتەکەی لە قەرەباخ کوژراون

 

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، بەهۆی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئاشتیپارێزی ئەم وڵاتە لە ناوچەی قەرەباخ، چەند چەکدارێکی ئاشتیپارێزی ئەم وڵاتە کوژراون.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بە پشتبەستن بە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، هێزەکانی ئاشتیپارێزی ڕووسیا، کە لە بنکەیەکی چاودێری لە نزیک گوندی ژانیاتاگ دەگەڕانەوە، بە تەقەی چەکی سووک هێرشیان کراوەتە سەر.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی ئەو سەربازانە بکرێت کە لەم ڕووداوەدا کوژراون، ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵەرانی ڕووسیا و ئازەربایجان بەدواداچوون لە ڕووداوەکە دەکەن.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top