دهۆك دەستی بە ئامادەكاری كرد
دهۆك دەستی بە ئامادەكاری كرد
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی دهۆك بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی یانەكانی عێراقی دەستی بە مەشقەكانی كرد بۆ ئامادەكارییەكانی وەرزی تازە، كارگێڕی یانەی وەرزشی دهۆك ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەك لە یاریزانانی یانەكەی تازە كردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ ژمارەیەكی قورس بێت لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی، ڕۆژانە یانەكەش لە ژێر سەرپەرشتی سلێمان ڕەمەزانی ڕاهێنەر و حەیدەر سەباح یاریدەدەری ڕاهێنەر مەشقەكانیان ئەنجام دەدەن، یانەكەش كەمپێكی مەشقی نێوخۆیی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بتوانێ یاریزانەكانی بە شێوازی باش ئامادە بكەین، كارگێڕی یانەی دهۆك بەفەرمی گرێبەستی هەریەك لە یاریزانان(سیپان عەگید،بەیار ئەبوبەكر،محەمەد سەعید،موسا شوكر، زیاد ئەحمەد،هەرێم تەحسین،ئاكۆ عوزێر، محەمەد عەدنان، وەلید سەلمان، ژیار گۆڤەند، ئەحمەد بەشار،دومینیك ڤینیسیوسی بەرازیلی، محەمەد معەن،فیراس زامل، محەد ساڵح گۆڵپارێز) دهۆك بەم یاریزانە تازانە و یاریزانە كۆنەكانی دەیەوێت شەڕی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بكات لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی، دهۆك هەر چەندە ئەم وەرزە پارەیەكی زۆری بۆ هێنانی یاریزانان تەرخان نەكردوە، بەڵام نایەوێ دەست بەرداری بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە بێت لە خولی نایابی عێراقی و دەیەوێت شان بە شانی یانەكانی كوردستانی بەشدار لە خولەكە و یانەكانی تری عێراقی بكات، ئامانجی یانەی دهۆك ئەم وەرزە بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستەیە لە خولەكە و نایەوێ بە ئاسانی ببێتە ژمارەیەكی ئاسانی خولەكە، شەڕی ئەنجام دەكات لە عێراق.
كارزان كانەبی