ئاسۆ رۆستەم چاوەڕوانە

ئاسۆ رۆستەم چاوەڕوانە

ئاسۆ رۆستەم چاوەڕوانە
هەر چەندە ئەم وەرزە یانەكانی كوردستان و عێراق خۆیان بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی یانەكانی عێراقی ئامادەكردوە، بەر لە خولەكەش یاریزانانی بەشداربووی یانەكان خۆیان بۆ دەستپێكی خولەكە ئامادەكردوە بۆ ئەوەی بتوانن كێبڕكێ بەدەستهێنانی ‌وئەنجامی شایستە بكەن، ئاسۆ رۆستەم یاریزانی یانەی شورتەی شاری بەغداد لە ئێستادا چەندین یانە لە سەر هێلن بۆ گواستنەوەی ئەم ئەستێرە كوردە، بەڵام ناوبراو بڕیاری كۆتایی نەداوە، سەرچاوەیەكیش ئەوەی ئاشكرا كردوە كەوا یانەی زاخۆ نزیكترین یانەیە لە گواستنەوەی ئەم یاریزانە بۆ ریزی یانەكەی، لە بارەی یەكلاكردنەوەی چارەنوسی خۆی بۆ وەرزی تازە ئاسۆ رۆستەم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: تاكو ئێستا لە هیچ یانەیەك نزیك نیم وەكو ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ بكەم، جگە لەوەش كە ئێستا من گرێبەستم لەگەڵ یانەی شورتە هەیە لەم یانەیەش نزیك نیم، بۆیە لەگەڵ هەر یانەیەك قسەیەكی جیاواز كراوە و بە شێوەیەك قسە كراوە كە جیاواز بووە لە یانەیەكی تر هەر یانەیەك تایبەتمەندی خۆی هەیە و شێوازی كاركردنیان جیاوازە و بۆیە من لە هیچیان نزیك نیم، لە بارەی هاتنی گرێبەستی تریش گوتی" ڕاستە لە دەرەوەی ووڵات گرێبەستم بۆ هاتبوو، بەڵام تازە درەنگە و كاتی گواستنەوە نەماوە، تاكو ئێستاش بە فەرمی خۆم بۆ هیچ یانەیەك یەكلای نەكردۆتەوە وەكو یاری كردن، لە بارەی هەڵبژاردەی عێراقیش ناوبراو گوتی" ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بۆ هەر سەربازگەیەكی مەشقی بانگێشتی چەند یاریزانێك دەكات، ئێمەش لە لیستی 50 یاریزانەكەی كاسیاسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەكەین.
كارزان كانەبی

Top