زاخۆ ئاگر لە خولی عێراق بەردەدات
زاخۆ ئاگر لە خولی عێراق بەردەدات
دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی زاخۆ بەردەوامە لە خۆ بەهێزكردنی یانەكەی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی یانەكانی عێراقی، زاخۆییەكان ئەم وەرزە بە هێنانی ئەم ژمارە زۆرەی یاریزانان بۆ ئەوەیە بتوانن ڕكابەری لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بكەن لە خولەكە، زاخۆییەكان ئەم وەرزە ئاگریان لە خولی عێراقی بەردەوامە بە گواستنەوەی چەندین ئەستێرەی عێراقی و یاریزانی پیشەگەر، گواستنەوەی ئەمجەد عەتوان كاپتنی هەڵبژاردەی عێراقی و یەكێك لە یاریزانە بەتواناكانی هێلی ناوەڕاستە لەسەر ئاستی عێراقی، سەرچاوەیەكیش نزیك لە یانەی زاخۆ ئەوەی ئاشكرا كردوە كەوا گرێبەستی كاپتنەكەی هەڵبژاردەی عێراقی بڕی (650)ملیۆن دینارە و پێشەكییەكەی (250)ملیۆن دیناری وەرگرتووە و ئەم وەرزەش بەرگری لە درێسی زاخۆییەكان دەكات، لەلایەكی دیكەوەش كارگێری زاخۆ بەفەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ یاریزانی یەمەنی عەبدوللا عەلوی كە لە یانەی لوسێلی پلە دووی خولی قەتەری مۆركردوە و لە هێلی ناوەڕاست یاری دەكات، جگە لەم یاریزانانەش، یاریزانی بەرازیلی دیونی ریباس دەبێتە یاریزانی یانەكە لەم وەرزە لەگەڵ یاریزانەكانی تری یانەكە شەڕی ئەنجامی گەورە دەكەن لەسەر دەستی ڕاهێنەری قەتەری تەلال بلوشی، جگە لەوەش كارگێڕیی یانەكە بەفەرمی هەریەك لە یاریدەدەرانی ڕاهێنەر نەبیل عەبدولرەزاق كە پێشووتر یاریدەدەری یانەكانی وەعبی قەتەری و مەولودیەی تونسی بووە، حزیفە كەلاعی وەكو ڕاهێنەری هێزی جەستەیی دەست بەركار بووینە لە یانەكە و نەبیل عەوادیش بۆ سێیەم ساڵ لە سەر یەك وەكو ڕاهێنەری گۆڵپارێز لە ریزی یانەكە مایەوە، زاخۆ لە هەوڵی ئەوەدایە لە ڕۆژانی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ چەندین یاریزانی تری ئەستێرە لەسەر ئاستی عێراقی مۆربكات.
كارزان كانەبی