لەم پێکدادانەدا سێ سەربازی هیندستان و پۆلیسێک و دوو یاخیبوو کوژران
شەڕ و پێكدادان لە جامو و کشمیر ڕوویدا
لەئەنجامی ململانێی چەکداری نێوان سەربازان و یاخیبووان لە ناوچەی جامو و کشمیری هیندستان، دوو یاخیبوو، سێ سەربازی هیندستان و پۆلیسێکیش کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی "NDTV"ی هیندستان، دوای ئەوەی هەواڵی بوونی گروپێکی تیرۆریستی لە یەکێک لە ناوچەکانی جامو و کشمیریان پێگەیشت، پۆلیس و سوپای هیندستان ئۆپەراسیۆنی دژە تیرۆریان لە هەندێک شوێنی ئەم ناوچەیە ڕێکخست.
سوپای هیندستان ڕایگەیاند: لە تێکهەڵچوون لەگەڵ یاخیبووان دوو سەرباز و پۆلیسێک کوژران.
هەروەها لە تێکهەڵچوونەکەی ناوچەی ڕاجوری سەربازێکی سوپای هیندستان و دوو یاخیبوو کوژران.
گوڵان: سەردار خەلیل