چۆن سترێس دەبێتە هۆی قژهەڵوەرین؟

چۆن سترێس دەبێتە هۆی قژهەڵوەرین؟

  لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە هۆرمۆنەكانی سترێس، بەتایبەتی هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ Cortisol هۆكارە بۆ لاوازكردنی خانە بنچینەییەكانی پێویست بۆ گەشەی قژ، ئاماژە بەمەش كراوە كە دەتوانرێت بە چەند ڕێگەیەك گرفتی قژهەڵوەرینی پەیوەست بە سترێسی درێژخایەن چارەسەر بكرێت. سترێسی درێژخایەن جگە لە قژهەڵوەرین، هۆكارە بۆ گەلێك گرفتی تەندروستی وەكو: پەستی، خەمۆكی، گرفتەكانی هەرس، گرفتەكانی خەو. سووڕی گەشەی قژ لە سێ قۆناغ پێكهاتووە كە بریتین لە: یەكەم، قۆناغی گەشەكردن Anagen واتە دروستبوونی قژی نوێ و درێژبوونی. دووەم: قۆناغی حەسانەوە یان وەستانی گەشەی قژ Catagen كە ڕەگی قژ لە بناغەی تاڵەی قژدا دەپوكێتەوە. سێیەم: قۆناغی هەڵەورین Telogen، كە قژ هەڵدەورێت و سووڕێكی نوێ دووبارە دەست پێدەكاتەوە. سووڕی گەشەی قژ لەژێر كۆنترۆڵی خانە بنچینەییەكان ناو ڕەگی قژدایە، ئەم خانانە دابەش دەبن بۆ خانەی نوێ كە قژ دروست دەكەن، لە قۆناغی حەسانەوەی قژدا، ئەم خانانە ناچاڵاك دەبن، لەگەڵ سترێسدا ئەم خانانە بۆ ماوەیەكی زۆرتر ناچالاك دەمێننەوە، دەرەنجام گرفت بۆ قۆناغەكانی سووڕی گەشەی قژ دروست دەبێت، بە گوێرەی ڕاپۆرتەكانی ئەكادیمیای ئەمریكیی نەخۆشییەكانی پێست، لە كەسانی تەندروستدا ڕۆژانە 50-100 تاڵە قژ هەڵدەورێت، لەكاتی سترێسدا لەوانەیە كە سێیەكی كۆی ژمارەی تاڵە قژەكان هەڵبەوەرێن.

Top