یاریزانە كوردەكان زۆرترین سەركەوتنیان بەدەست هێنا

یاریزانە كوردەكان زۆرترین سەركەوتنیان بەدەست هێنا

یاریزانە كوردەكان زۆرترین سەركەوتنیان بەدەست هێنا
لەهۆڵی یانەی زانكۆی جیهان لە هەولێر پاڵەوانێتی بۆكسێنی نێودەوڵەتی بەبەشداری 24 یاریزانی شەش ووڵاتی دراوسێ بەرێوەچوو، یاریزانانی كوردستان زۆرترین سەركەوتنیان بەدەستهێنا.
لە شاری هەولێر بە ئامادە بوونی چەندین بەرپرسی حكومی و ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزش دۆستی یاری بۆكسێن بەسەرپەرشتی یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان و بە هاوكاری رێكخراوی كوبو، پاڵەوانێتی بۆكسێنی نێودەوڵەتی بە بەشداری یاریزانانی هەریەك لە ووڵاتانی (كوردستان، عێراق، توركیا،ئێران، سوریا، جۆرجیا) و 24یاریزان لە 12 كێشی جیاواز بۆ ماوەی 6 كاتژمێر رووبەڕووی یەكتری بوونەوە، لەم ناوەشدا یاریزانانی شارەكانی كوردستان و بە تایبەت شاری هەولێر بە پاڵپشتی هاندەرانیان لە نێو یاریگا كە جۆش و خرۆشێكی زۆریان بە یارییەكە دابوو هانی یاریزانە كوردەكانیان دەدا توانیان ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنن، یاریزانە كوردەكانیش شەڕی بەدەستهێنانی پشتێنی سەركەوتنی یارییەكەیان دەكرد لە بەرامبەر یاریزانە بەشداربووەكانی تر، لە كۆی 12 رووبەڕووبوونەوەشدا یاریزانانی شارەكانی هەرێمی كوردستان توانیان حەوت سەركەوتن بەدەست بهێنن و زۆرترین سەركەوتن و پشتێنیان بەدەست هێنا، هەریەك لە یاریزانان(بەهێز ئیسماعیل،عەبدول سەمەدلەتیف،حەسەن، عەبدول ودود عەزیز،كەیوان ئەحمەد،ڕاستی محەممەد ، عەلی رەمەزان) توانیان پلەی یەكەم بەدەست بهێنن، پێنج یاریزانی ووڵاتی ئێرانیش كە پێكهاتبوو لە هەریەك لە یاریزانان(ئەمیر رەزا ، گەنجی، كامیان كرمەشانی،محەمەدسوریان،ئەمیرعەلی ) پشتێنی سەركەوتنیان بەدەست هێنا، جێگای باسە تاكو كۆتایی هاتنی پاڵەوانێتیەكە هاندەرانیش پاڵەوانیەتیەكەیان زیاتر بەهێز كردبوو بە هاندانی یاریزانانی كوردستان، لە بارەی پاڵەوانێتیەكەش ئەندازیار بورهان سابیر سكرتێری یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان گوتی: پلانی بەردەوامان هەیە بۆ ئەنجامدانی چاڵاكی جۆراوجۆری وەرزشی لە یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان، سوپاسی پاڵپشتی سەرۆكی یانەكەشمان دەكەین كە بەردەوام هاوكارە بۆ پێشخستنی ئاستی چاڵاكییەكانمان و گرنگیدانی زیاتر بە وەرزش، ئاستی ئەم پاڵەوانێتیەش زۆر بەرز بوو،هاندەرانیش زیاتر جۆش و خرۆشیان بە یارییەكە دابوو.
كارزان كانەبی

Top