مەشقی هێزی ئاسمانی ئازەربایجان دەستی پێکرد

مەشقی هێزی ئاسمانی ئازەربایجان دەستی پێکرد

 

فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی کۆماری ئازەربایجان دەستیان بە مەشق و ڕاهێنان کرد.

 

وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا دەستپێکردنی مانۆڕێکی فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەی ئەم وەزارەتەدا هاتووە کە لە چوارچێوەی ئەو مانۆڕە پلان بۆ داڕێژراوە، فڕۆکە جەنگییەکان ئەرکەکانی وەک مانۆڕکردن لە بەرزاییە نزم و مامناوەندەکان و دیاریکردنی کۆئۆردینیاتی ئامانجەکانی دوژمن و سیخوڕی ئاسمانییان ئەنجامداوە.

لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم مەشقە بەردەوام دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی توانای شەڕی فڕۆکەوانەکان و زیادکردنی توانا پیشەییەکانیان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top