بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاو لە ناوچە جیاجیاکانی سۆماڵ حەوت منداڵ گیانیان لەدەستدا.
بەهۆی لافاو لە سۆماڵ حەوت منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بارانبارینی بەخوڕ لە ناوچە جیاجیاکانی سۆماڵ بەتایبەت لە ویلایەتی جوبالند و هیرشبیلی سۆماڵ بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو.
لافاو لەو ناوچانە زیاتر لە 124 هەزار کەسی گرتۆتەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 7 منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
دەسەڵاتدارانی خۆجێی هۆشداری دەدەن لە بەردەوامی بارانبارین و ئەگەری لافاو لە سۆماڵ و وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا.
گوڵان: سەردار خەلیل