ئۆکرانیا: لە هێرشە نوێیەکەی ڕووسیادا ٢٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهدی ئێرانمان خستە خوارەوە
هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە ڕووسیا بە ٣٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "شاهد"ی ئێرانی هێرشی کردووەتە سەر کیێڤ و بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا ٢٦ لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی خستۆتە خوارەوە.
سێرگی پۆپکۆ، سەرۆکی ئیدارەی سەربازی کیێڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا ڕایگەیاند: سوپای ڕووسیا بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی "شاهد" هێرشی کردووەتە سەر کیێڤ.
بە ئاماژەدان بەوەی کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە گروپ لە ئاراستەی جیاوازەوە چوونەتە ناو کیێڤ، گوتی: زیاتر لە ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەهۆی سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە لەناوچوون.
دانی بەوەدانا: بەهۆی کەوتنی بەشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچە جیاجیاکانی شارەکە، کەسێک بریندار بووە و بینا و ئۆتۆمبێل و هێڵی کارەبا و ڕێگاوبانەکان زیانیان بەرکەوتووە.
گوڵان: سەردار خەلیل